لە خانەی فەرنگی شین باس لە كاریگەری كۆمەڵگا و ڕاگەیاندن كرا

لە خانەی فەرنگی شین باس لە كاریگەری كۆمەڵگا و ڕاگەیاندن كرا

زاری كرمانجی-سۆران: خانەی فەرهەنگیی شین كۆڕێكی بۆ راگەیاندكار (ئیسماعیل ئیبراهیم ) بەڕێوەبەری دەزگای زاری كرمانجی لە بارەی (كاریگەری كۆمەڵگا و ڕاگەیاندن بەسەر یەكەوە) سازكرد.
رێكان وەلید، ئەندامی دەستەی سەرپەرشتیاری خانەی فەرهەنگیی شین، بە زاری كرمانجی راگەیاند " لەبەردەوامی كارو چالاكییەكانماندا بەمەبەستی زیاتر ئاشناكردنی گەنجانمان بە پرسی كاریگەری كۆمەڵگا و راگەیاند بەسەریەكەوە، كۆڕێكمان بۆ راگەیاندكار (ئیسماعیل ئیبراهیم ) بەڕێوەبەری دەزگای زاری كرمانجی لەهۆڵی خانەكەمان رێكخست".
گووتیشی " كۆڕگێر بە شێوەیەكی ئەكادیمی تیشكی خستە سەر ئەم بابەتەو بۆ ئامادەبووانی شیكردەوە، كە دەیان گەنج و رۆشنبیر لە كۆڕەكەدا ئامادەبوون و لەكۆتایشدا گفتوگۆی لەسەر كرا.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو