لە خەلیفان ئافرەتێك خرایە ژێر چاودێرییەوە

لە خەلیفان ئافرەتێك خرایە ژێر چاودێرییەوە

تایبەت بە زاری كرمانجی: بە گومانی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئافرەتێك لە ناحیەی خەلیفان خرایە ژێر چاودێرییەوە.
د. كاروان بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران بە زاری كرمانجی گووت " ئەو ئافرەتە بەهۆی تێكچوونی تەندروستی گەیاندراوەتە نەخۆشخانە و لەبەر ئەوەی لە ئێران گەڕاوەتەوە گومانی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لێ كراوە، پزیشكان پشكنینیان بۆ ئەنجامدا و پشكنینەكەمان رەوانەی هەولێر كرد، چاوەرێی ئەنجامی پشكنینەكان دەكەن، هیوادارین ئەنجامی پشكنینەكەی نەگەتیڤ بێت".
زیاتر گووتی " ئەگەر ئەنجامەكان نەگەتیڤ نەبوون ناچارین كەسوكاری و ئەوانەی بەركەوتەیان لەگەڵ ئەو ئافرەتە هەبووە بخەینە ژێر چاودێری و كەرەنتینەیان بكەین".

زۆرترین بینراو