لە خەلیفان كچێك لەلایەن براكەیەوە كوژرا

لە خەلیفان كچێك لەلایەن براكەیەوە كوژرا

محەمەد ئامۆكەیی: شەوی رابردوو لە گوندێكی سنووری ناحیەی خەلیفان، كچێك لە لایەن براكەیەوە كوژرا.
راید سەعدون هاودیانی گوتەبێژی پۆلیسی سۆران بۆ زاری كرمانجی گووتی" كاتژمێر 12ی شەوی رابردوو پۆلیسی ئێشكگر لە خەلیفان، ئاگادار كرانەوە بەبوونی تەرمی كچێك لە نەخۆشخانەی خەلیفان، دوای گەیشتنی پۆلیس بە گووتەی باوكی كچەكە لە لایەن براكەیەوە بە چەكی كەڵاشینكۆف كوژراوە.
هاودیانی ئەوەشی خستەڕوو" تا ئێستا بكوژەكە دەستگیرنەكراوە و پەڕاو بۆ كەیسەكە كراوەتەوە و چاوەڕوانی ئەنجامی لێكۆلینەوەین و دواتر یاسا بڕیار دەدات لەسەر ئەم كەیسەو هۆكاری كوشتنەكەش ئاشكرا نییە.

بیروڕا

زۆرترین بینراو