لە خەلیفان مزگەوتێك سووتا

لە خەلیفان مزگەوتێك سووتا

محەمەد ئامۆکەیی- زاری کرمانجی: نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شارەدێی خەلیفانی سەر بەقەزای سۆران، مزگەوتێک گڕی گرت و زیانێکی زۆری ماددی بەر بینای مزگەوتەکە کەوت.
عەمید عیماد رێکانی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، بە زاری کرمانجی راگەیاند" نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەرواری 14\7\2019 لە گەڕەکی عەلیاوەی خەلیفان، بەهۆی شۆرتی کارەباوە مزگەوتی شێخ ئەحمەد گڕی گرتوو بەو هۆیەوە تەواوی کەل و پەلی نێو مزگەوتەکە لە نێو چوون.
رێکانی ئاماژەی بەوەشکرد دوای بەهاناوەچوونی تیمەکانی ئاگر کوژێنەوەی خەلیفان توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، بەڵام بەهۆی تەشەنەکردنی ئاگر، نەتوانراوە زوو ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

زۆرترین بینراو