لە دوای 16ی ئۆكتۆبەر دۆخی كەركووك هێشتا نالەبارە

لە دوای 16ی ئۆكتۆبەر دۆخی كەركووك هێشتا نالەبارە

محەمەد باڵەك –سۆران: بەرەبەیانی 16ـی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017، هێزەكانی عێراق هێرشییان بۆ سەر ڕووبەرێكی فراوانی خاكی هەرێمی كوردستان ئەنجامدا و لە ماوەی دوو رۆژدا بە بێ بەرگرییەكی ئەوتۆ لە ڵایەن پێشمەرگەوە، دەستیان گرت بەسەر نیوەی خاكی هەرێمی كوردستاندا.
لە 16ی ئۆكتۆبەردا هێرش كرایە سەر كوردستان و لە رێككەوتنێكی نهێنیدا كەركووك رادەستی هێزەكانی حەشدی شەعبی و هێزە عێراقیەكان كرا، ئامانجی ئەو هێزەش كەركووك و ناوچەكانی دەوروبەری نەبوو بەڵكو پیڵانەكە بۆ هەڵواشانەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان بوو، بەڵام هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەخاڵەكانی پردێ و سحێڵا و مەحموودیە توانیان بەرگرییەكی بێ وێنە لە هەرێمی كوردستان بكەن و هێزە میلیشیاكان بووەستێنن، ئەو كات سەرۆك كۆماری عێراق كە پارێزەری دەستوورە بۆ یەك چركەیش هەڵوێستی لەسەر ئەم پرسە نەبوو.
ئەم خیانەتەگەورەیە دووای ئەوەهات كە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و گشتپرسی لە هەرێمی كوردستان بەسەركەوتویی كۆتایی هات و بەشی زۆری دەنگەكانی كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان بەبەڵێ دەنگیان دا بۆ بەسربەخۆیی، كەركووك و كەركوكیەكان لەچاوەڕوانی موژدەی خۆش و لێدانی تەپڵی سەركەوتن بوون، بەڵام لە شەوێكی تاریك و ڕێكەوتنی ژێر بەژێر، كەركوك و خەڵكەكەی فرۆشران و گەورەترین خیانەت لەخاك و خەڵك و خوێنی شەهیدانی شەڕی نەگریسی داعش كرا، ئێستاش دوو ساڵ بەسەر ئەم خیانەتە تێ دەپەرێت و تا ئێستاش كەركوك هەر لەژێر دەستی بێگانەیە و توانراوە ئازاد بكرێتەوە.
كارزان یاسین نوسەر رۆژنامەنوس لەم بارەیەوە بۆ زاری كرمانجی گووتی" رووداوەكان خێرا تێدەپەڕن، بەڵام وەك مێژووی كورد، ئەگەری دووبارە بوونەوە هەیە، ئەگەر سەرنج بدەینە رابردووی میللەتەكەمان و ئاوڕ لە شۆڕشە یەك لە دوای یەكەكانمان بدەینەوە، دەبینین ئەوەی سەدان ساڵە پێوەی گیرۆدەبووین، لە ئێستادا لە هەموو كات زیاتر بەرجەستەیە.
بەهۆی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر، شكۆی پێشمەرگە شكا، لەو شەوەدا (خورماتوو و كەركووك) تاڵان و فەرهوود و رووبەرووی كوشتن بوونەوە، لەو شەوەدا بە هەزاران كورد دەربەدەر كران، چ كوردێك هەیە بتوانێ ئەو كارەساتە لەبیر بكات، لە 16ی ئۆكتۆبەر خەبات و تێكۆشانی بێوچانی گەلێك و خاك و وڵاتی كورد و كوردستان هەرزان فرۆشكران، لەو شەوەدا ڕووبارێك خوێنی چەندین ساڵەی گەلێكی ستەمدیدە خرایە ژێر پێی خیانەتكاران و حەشدی شەعبی و دوژمنانی كورد، هەر ئەو شەوە زەنگی خەباتێكی نوێ بە گوێی كوردستاندا جاڕ درا .
هێمن هەسنانی چاڵاكوانی كۆمەڵگەی مەدەنی بۆزاری كرمانجی گووتی" 16ی ئۆكتۆبەر ڕۆژێكی شوم لەمێژوی كوردایەتیدا ئەوڕۆژەی كوردی ئاوارە كرد و كارەساتێكی گەورەی مێژویی خولقاند هیوای چەندان ملیۆن كەسی نەهێشت بەهۆی ڵاوازی بیری كوردایەتی، دەستەیەك بۆهنانەدی گەیشتن بەئامانج بۆدوژمنەكانی كورد فێڵكردن لەوخەڵكە كەوا بوەهۆی ئاوارەبونو شهید بون و لەدەست چونی جێو ڕێ و هیوای میللەتێك كەوا ئێستاش ئاوارەو سەرگەردانن و ئاواتی ئەوەدەخوازن بگەڕێنەوە شوێن ی باب و باپیرانیان بەڵام ئەسەف ئەوانەشی لەوێ ماونەتەوە لەدەست ناڕحەتی و بێزاری دەناڵێنن هەرئەمەشە وای كردوە تاوەكو ئێستا وەجارێكی تریش لەكەركوكی هیوای كوردان سیاسەتی تەعریب دوبارەسەر هەڵبداتەوە . ئەو پڵانەی دوژمنان ڕێی بۆ خۆشكراو بەدڵی ئەوان شكایەوە كوردی خێر لەخۆ نەدیو ئەبێ هەمیشە قوربانی دەستی دوژمنەكانی بێت بەڵام هەمیشە سیاسەتی نێوەخۆیی كورد كوردی بەم ڕۆژەگەیاندوە .
16ی ئوكتوبەر یادیكی تاڵ لەمێژوی كورد.دوساڵ لەمەوبەردوای سەركەوتنی گشت پرسی لەڕۆژی 16–10– 2017 رووداوێكی تاڵ وناخۆش لە مێژوی كورداڕویدا پیویست ناكاباسی كامە و كێ بوو چۆن بوو هەموڵایەك دەزانن ئەوەی گرنگە كورد بیكات ئەوەیە زامەكانی ڕابردوی نەكولێنێتەوەبەڵكوساڕێژیان بكات بەتایبەتیش ئەم زامە پێویستەهەرچی زووە ئەوخەڵكانەی ماڵوحاڵەكانیان جێ هێشتوە بگەڕیندرینەوە بۆشوینەكانیان هەرچیزوە كاربكرێت بۆگەڕانەوەی پێشمەرگە بۆئەوناوچانەی بەر لە16ی ئوكتۆبەر لێی جێگیر بوون وە كاربكات بۆوەرگرتنەوەی ئیدارەدانی كەركوك و هەموناوچەكانی تری پەیوەست بە مادەەی 140و جێبەجێ كردنی مادەكە، كورد هیوا بڕاونابیت لەگەیشتن بەئامانجە كانی بینیمان لە باكور و باشوور چی روید ائەمڕۆش دەبینین لە ڕۆژئاوا چ ڕودەدات ناش زانین بەیانی لە ڕۆژهەڵات چی ڕودەدات، بۆیە گرینگە لەهەرچوار پارچەی كوردستان سەرجەم حیزب و هێز و ڵایەنەكان یەك دەنگویەك ڕیزویەك هەڵوێست بن بۆپرسی كورد چۆن دوژمنانی كورد بۆلەناو بردنی كورد یەگدی گرن پێویستە ئەوهاش كورد یەكدی گربن بۆلەناو بردنی دوژمنە كانیان كوردخاوەن ئیرادەیە كی بەهێزە ئەگەر هێزێكی یەك گرتوشی هەبێ ئاندەی گەشە و دەگات بەئامانجە كانی بۆیە دەبێ ڕابرد و بكەین بەوانە وە هەنگاوبنێین بۆداهاتوو.
هەوار كەركوكی هاووڵاتیێكی دانیشتوی شاری كەركوكە ئەو بەنیگەرانیەوە دەڵێت" كە ئەو بەرگری و قارەمانێتیەی پێشمەرگە لە (پردێ و سحێڵا و محمودیە و زومار و مەخمور) كردیان چۆن هەمووی بەڕێكەوتنێكی ژێر بەژێری لایەنێكی دیاری كوردستان درایەوە دەستی دوژمن و ئەوشوێنەی خوێنی ڕۆڵەكانی كوردی لێ ڕژاكەوتەوە ژێرپۆستاڵی عەربەكانەوە، ئەم نەیارانەی كورد ئەوەی كردیان، چاوهەڵنەهاتن بوو بەسەركەوتنی كورد لەریفراندۆم، چونكە ئەوان سەركەوتنی سەرۆك بارزانیان لەریفراندۆم پێ هەزم نەكراو ژێر دەستی و نۆكەرایەتیان پێ چاككتربوو، ئەگەر خیانەتكارانی 16ی ئۆكتۆبەر خیانەتیان لەكورد نەكردبا و سوپا و میلیشیاكانیانی حەشدیان بۆ ناو كەركوك پەلكێش نەكردبا، ئێستا كورد لە دۆخێكی تردا بوو، ئەو بارودۆخەش دروست نەدەبوو كە ئێستا كورد بەم شێوازە یان بكات لە كەركوك ، گروپی 16ی ئۆكتۆبەر نەك هەر پەلكێشی میلیشیاكانیان كرد بۆ ناو كەركوك، بەڵكو بەهاوكاری میلیشیاكان خۆیان بۆ گەڕێكی گەورەی شەڕی ناوخۆییش ئامادەكردبوو . پیڵانیان دارشتبوو هەولێر و دهۆك و دەروازەكانیش بگرن و كۆتایی بە قەوارەی هەرێم بهێنن ، لەدوای داگیركردنی كەركوكەوە ، ئەوەی رێگربووە تا ئێستا لە ئازادكردنەوەی ئەم شارە، بەهێزی سوپا و میلیشیاكانی عێراق نیە، بەڵكو گروپی مناڵ و تواڵی خیانەتكارانی 16ی ئۆكتۆبەرە .
بە گووتەی ئەو هاووڵاتییە، خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر ، گەورەترین خیانەتەی سەدەیە بەرامبەر كورد و تا كوردستان سەربەخۆ نەبێ، برینی 16ی ئۆكتۆبەر ساڕێژ نابێ، پێویستە بخرێتە ناو سیستەمی پەروەردەو خوێندن، هەزاران بابەت و توێژینەوە و پەڕتوكی لەسەر ئامادەبكرێ، لە پڵانی ساڵانەی وەزارەتەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵاو رۆشنبیری ، برێكی جێگیر بودجەی بۆ تەرخان بكرێ ، كارئاسانی بۆ قوتابیانی دكتۆرا و ماستەر بكرێ ئەوانەی تێزەكانیان لەسەر خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر ئامادە دەكەن ، تەواوی دۆكیۆمێنتەكان زانستیانە كۆبكرێنەوە و نابێ بفەوتێنرێن ، لەم بوارەدا پارتی و ناوەندەكانی توێژینەوە زۆر كەمتەرخەمن".
جوتیار ئیسماعیل هاووڵاتیێكی شاری هەولێرە و ئەو بەم جۆرە بۆ زاری كرمانجی گووتی" دوای ئەوەی پرۆسەی گشتپرسی بەسەركەوتویی كۆتایی پێهات، نەیارانی كورد لەوەترسان كە بوونی كورد بە دەوڵەت زیانیان پێ دەگەیەنێ، ئەوەشیان ئەزانی كەوا چەند ڵایەن و گروپێك لە هەرێمی كوردستان دژی ریفراندۆم و ئەوكەسەشن كەوە پرسی ڕیفراندۆمی هێناتەوە بوون وڕیفراندۆمی كردوە، بۆ یە هەڵسان بەكۆبونەوەوڕێكەوتن لەسەر فرۆشتنی نیوەی خاكی هەرێمی كوردستان، ئەو كەركوكەی بەخوێنی سەدان ڕۆڵەی وڵات ئازاد كرابوو، 16 ی ئۆكتۆبەر ئەو ڕۆژە شومە بوو، هەزاران ماڵی ئاوارە كرد، عەرەب و توركمانەكان بونە ژمارە یەكی ئەو شارە، كوردیان خستە ژێر دەستی ئەوان، ئەوڕۆژەی دوژمن ئاهەنگی سەركەوتنی ئەم خیانەتە دەبوایە بكەرانی ئەم خیانەتە بەدناوە، ڕووی خۆیان ڕەش بكردباو لەسەر تیڤیەكان داوای لێبوردنیان بكردبایە، بەڵام بەداخەوە، نەك داوای لێبوردنیان نەكرد، بەڵكو هەر بەخیانەتیشیان نەزانی و ڕەدی ئەوانەشیان دایەوە كە ووتیان ئەمە خیانەتە، هیوادارم ڕۆژێك بێت تۆڵە لە بكەرانی ئەم خیانەتە گەورە بكرێتەوەو بگەیێنرێنە سزای گەل، تا جارێكی تر خیانەتێكی تری وا نەكرێتەوە،لەكۆتایشیدا جوتیار دەڵێت"
خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر پەڵەیێكی ڕەشە بەنێوچاوانی بكەرانی".

زۆرترین بینراو