لە دەشتی هەریر ئاگرێکی گەورە كەوتەوە

لە دەشتی هەریر ئاگرێکی گەورە كەوتەوە

 

پەیامنێری زاری کرمانجی، محەمەد ئامۆکەیی رایگەیاند" ئەمڕۆ شەمە کاتژمێر یەکی پاش نیوڕۆ لە گوندی ئەشکەوتەی سەر بە شارەدێی هەریر، ئاگر لە گەنمی سێ جووتیاری گوندەکە بەربوو و بەو هۆیەوە بەرهەمی ئەم ساڵیان لەنێو چوو.
ئامۆکەیی ئەوەشی گووت" تا ئێستا هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە نەزانراوە، بەڵام گومان دەکرێت بەهۆی فڕێدانی جگارە بووبێت، هەر چەند خەڵکی گوندی ئامۆکان و ئەشکەوتە، زوو گەشتنە شوێنی رووداوەکە بەڵام بەهۆی تەشەنەکردنی نەتوانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت و تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە لە بنکەی بەرگری شارستانی هەریر و قەندیل توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، بۆ خەملاندنی زیانەکانیش لیژنەی بەرگری شارستانی خەریکن بۆ ئەوەی بزانن رووداوەکە چۆن بووە زیانەکانیش بە چەند دەخەملێندرێت.
لەنزیک شوێنی ئاگر کەوتنەوەکە پڕۆژەیەکی بەخێوکردنی مریشک هەبوو بەهۆی زۆری دووکەڵەوە لە ئێستادا دۆخی ئەو مریشکانەی لە نێو پڕۆژەکەهەن خراپەو بە قسەی خاوەنەکەی مەترسی لەنێو چونیان لێ دەکرێت.ش

زۆرترین بینراو