لە دەڤەری بارزان پێداویستی خوێندن بەسەر 720 قوتابی دابەشكران

لە دەڤەری بارزان پێداویستی خوێندن بەسەر 720 قوتابی دابەشكران

رەمەزان هەرنی – دەڤەری بارزان - لە دەڤەری بارزان دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگای خێرخوازی حاجی یەحیا پێداویستی خوێندن بەسەر ژمارەیەك قوتابخانەكانی دەڤەری بارزان دابەشكرد.
بەیار ساڵح, نوێنەری دەزگای خێرخوازی بارزانی لە دەڤەری بارزان بە زاری كرمانجی گوت:" دەزگای خێرخوازی بارزانی بەهاوكاری دەزگای خێرخوازی حاجی یەحیا پێداویستی خوێندن بەسەر ژمارەیەك قوتابخانەمان دابەشكرد لە دەڤەری بارزان.
گوتیشی:" پێداویستیەكان دابەشكران بەسەر هەر یەك لە قوتابخانەكانی ( رێزان , زیفكێ , هاورێ و سەفتی) كە ژمارەی ئەو قوتابیانەی سودمەندبون لەم یارمەتیانە 720 قوتابی بوون و هەمووان پێداویستیەكانی خوێندنیان وەرگرت.

بیروڕا

زۆرترین بینراو