لە رواندز ئافرەتێك كوژرا

لە رواندز ئافرەتێك كوژرا

محەممەد مەحموود
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە ۱۱-٦-۲۰۱۹ لە رواندز ئافرەتێک لەناو ماڵەکەی خۆی کوژرا

وتەبێژی پۆلیسی سۆران رائید سعدون هاودیانی بەزاری کرمانجی راگەیاند :ئەمرۆ سێ شەممە ۱۱-٦-۲۰۱۹ كاتژمێر ٢:٣٠ ی دوای نیوەڕۆ پۆلیسی رواندز ئاگادار کراوەتەوە لە رووداوێک لە گەرەکی کانی ناو قەزای رواندز بە بونی لاشەیەک دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەکە دەرکەوت ئافرەتێک بە ناوی ( ئامینە کەریم سۆفی، بە کوژراوی لە ناو ماڵی خۆی کەوتووە.
رائید سعدون گووتیشی : لە لێکۆڵینەوەی سەرەتایی پۆلیسی رواندز و دیتنی لاشەکە دەردەکەوێت ئافرەتەکە کوژراوە و دەموچاوی قوربانیەکە شێوێندراوە , بۆ زانینی هۆکار و چۆنیەتی شێوازی کوشتنی و لێکۆڵینەوەی وردتر تەرمی ناوبراو رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە.
ئەم ئافرەتە منداڵی هەیە و كاری بەرگدرووی دەكرد و لە دایكبووی ساڵی 1954ـە .

زۆرترین بینراو