لە رواندز بنكەی نەهێشتنی نەخوێندەواری دەكرێتەوە

لە رواندز بنكەی نەهێشتنی نەخوێندەواری دەكرێتەوە

 

محەممەد مەحموود – رواندز

بەمەبەستی گرنگی دانی زیاتر بەفێربوون و خوێندەواریی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەرێگەی بنكەكانی نەهێشتنی نەخوێندەواری دەیەوێت هەڵی فێربوون و چوونە قوتابخانە بۆ ئەو كەسانە برەخسێنێت كە تاوەكو ئێستا دەرفەتی ئەوەیان نەبووە بخوێنن یان بەهەر هۆكارێكەوە بووبێت نەیانتوانیوە بچنە قوتابخانە.

لەم بارەیەوە سامان عەزیز بەرپرسی بەشی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی رواندز بەزاری كرمانجی راگەیاند" بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رواندز، ئاگاداری ئەو كەسانە دەكاتەوە كە تاكو ئێستا لەبەر هەر هۆكارێك بێت، دەرفەتیان بۆ نەڕەخساوە بۆ خوێندن و ئارەزووی چوونە قوتابخانەیان هەیە . بەپێی  فەرمانێكی وەزاری وەزارەتی پەروەردە، بە ژمارە (3980) لە 17-8-2008 دەرچووە، هەڵدەستێت بەكردنەوەی بنكەی نەهێشتنی نەخوێندەواری لە قەزای رواندز، ئەو كەسانەی دەیانەوێت ناوی خۆیان تۆماربكەن، دەتوانن سەردانی بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رواندز بكەن.

سامان عەزیز گووتیشی:" ئەم بنكەیە، لە سێ ئاست و شەش پۆل پێكهاتووە، هەر ئاستێك دوو پۆل لەخۆ دەگرێت. واتا پۆلی یەكەم و دووەم بەیەك ساڵ دەبڕدرێت، پۆلەكانی تریش تاكو شەش، بەم شێوەییە دەبێت، واتە پۆلی یەكەم تاكو پۆلی شەش لەم بنكەییە كاتەكەی سێ ساڵ دەخایەنێت.هەروەها تەمەن ڕێگرنییە لەم بنكەییە بۆ دووبارە گەڕانەوەی سەر پرۆسەی خوێندن. ئەم بنكەییە تێكەڵاو دەبێت، واتە هەردوو ڕەگەز لەخۆ دەگرێت.

سامان عەزیز ئەوەشی بۆ زاری كرمانجی روونیكردەوە:" پێویستە ئەو كەسەی دێت ناوی خۆی تۆماربكات دەبێت ئەم بەڵگەنامانەی پێ بێت، كارتی زانیاری و ناسنامەی باری شارستانی. لەداهاتووێكی نزیكدا هەموو وردەكارییەكان، بە نووسراوی فەرمی سەبارەت بەم كردنەوەی بنكەی نەهێشتنی نەخوێندەواریی دەخەینەڕوو.

زۆرترین بینراو