لە رواندز بەڕێوەبەرێك خانەنشین كرا و كوڕی لە شوێنی دانرا

لە رواندز بەڕێوەبەرێك خانەنشین كرا و كوڕی لە شوێنی دانرا

زاری كرمانجی: بەڕێوەبەری كشت و كاڵی رواندز خانەنشین بوون ئێستا كوڕی ئەو لە شوێنی بە وەكالەت بۆتە بەڕێوەبەر.
دوای ئەوەی دڵدار سەبری، لە پۆستەی بەرێوەبەراەیت كشت وو كاڵی رواندز خانەنشین كرا، پەیام دڵدار سەبری، بە وەكاڵەت لە شوێنی ئەو دانراوە، ئەمەش گللەیی لە نێو هەندێك لە دانیشتووانی قەزای رواندز دروست كردووە و پێیانوایە دەزگاكانی حكومی بە بنەماڵەیی كراون.
زاری كرمانجی لەمبارەوە پەیوەندی چەند لایەنێكی پەیوەندارەوە كرد، رایانگەیاند " ئێمە لەگەڵ ئەوە نین كە دامەزراوەكان بە بنەماڵەیی بكرێت و ئەو كەسە بە فەرمی نەبۆتە بەڕێوەبەر و تەنها بە وەكاڵەت كارەكانی رایی دەكات، ئێستا بەدوای كەسێكین كە مەرجەكانی تێدا بێت و ئەركی بەڕێوەبەردنی ئەوێی پێ بسپێرین".

 

زۆرترین بینراو