لە رواندز دەوامی قوتابخانەكان بێ كێشەیە

لە رواندز دەوامی قوتابخانەكان بێ كێشەیە

زاری كرمانجی – رواندز: بەڕێوەبەری پەروەردەی رواندز دەڵێت، لەو سێ‌ رۆژەی دەوامی قوتابییانی پۆلی 12 ـەی ئامادەیی دەستپێكردووە، تەواوی قوتابییان و مامۆستایان لە سنوری پەروەردەی رواندز پابەندی دەوامن و زۆر بەرێكی دەوامی خۆیان دەكەن.
چنور مەزهەر محەممەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی رواندز بە زاری كرمانجی راگەیاند" لە سنوری پەروەردەكەمان مامۆستایان و قوتابییانی پۆلی 12 ـەی ئامادەیی زۆرباش پابەندی دەوامن و هیچ قوتابییەك لە فۆڕمی قوتابییانی نەهاتوو تۆمارنەكراوە واتە ( غیاب) نەبووە، ئەمەش ئەوە دەردەخات كەوا قوتابییان پابەندی دەوامی ناوپۆل بوونە.
بەڕێوەبەری پەروەردەی رواندز گووتیشی" تەواوی پێداویستییەكانی خۆپارێزیمان بەسەر قوتابخانەكان دابەشكردووە، بۆئەوەی مامۆستایان و قوتابییان لەكاتی دەوام سوودی لێوەربگرن و پابەندبن بە رێنماییە تەندروستییەكان، لەگەڵ ئەوەش ئێمە وەك پەروەردە بە بەردەوامی سەردانی قوتابخانەكان دەكەین و بە دواداچوون بۆ لایەنی تەندروستی مامۆستایان و قوتابییان دەكەین و سوپاس بۆخوا لەم سێ‌ رۆژە هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناو مامۆستایان و قوتابییان لە سنوری پەروەردەی رواندز تۆمارنەكراوەو مامۆستایان و قوتابیانمان بەدرووستی پابەندی رێنماییە تەندروستییەكانن.
مامۆستا چنور گووتیشی" بۆئەو قوتابخانانەی كەوا گرفتی كەمی نەوتیان هەبوو، نەوتمان بۆدابینكردوون و بۆمان ناردوون، قوتابییان دڵخۆشن كەوا لەناو پۆل و لەگەڵ مامۆستایان وانەكان دەخوێنن.

زۆرترین بینراو