لە رواندز رێگای دوو گوند چاك دەكرێت

لە رواندز رێگای دوو گوند چاك دەكرێت

محەمەد ئامۆکەیی
بنکەی گەشتوگوزاری رواندز، هەستا بە چاکردنی رێگای دوو گوندی سنوورەکە.
چیا محەمەد، بەرپرسی بنکەی گەشتوگوزاری رواندز، بۆ زاری کرمانجی گووتی:" دوای ھەوڵ و ماندوبوونێکی زۆر لەسەر بودجەی سەدا حەڤدەی بەڕێوبەرایەتی گشتی گەشت و گوزاری ھەولێر،توانیمان یەکەم سلفەی چاککردنی رێگای بێرمەی فەقیان و سەرسێوە و بنمێردە وەربگرین و دەست بکەین بەکارکردن.
ئاماژەی بەوەشکرد"بە درێژایی شەش کیلۆمەتر و بە پانی شەش مەتر فەتح ئەو رێگایە چاک دەكەین، لەگەڵ دانانی قەنتەرە لە چەند شوێنێکی پێویست بۆ ئەوەی لەکاتی ئاوی باران، رێگایەکە تێکنەچێتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:" چاککردنی ئەو رێگایە سوودی گشتی دەبێت و لە دوای تەواوبونی دەتوانین پڕۆژەی گەشتیاری لێ دروست بکەین و دەبێتە شوێنکیش بۆ راکێشانی گەشتیاران بۆ شوێنەکە.

زۆرترین بینراو