لە رواندز سمینارێك بۆ بەرەنگاربوونەوەی چەکی بێ مۆڵەت بەڕێوەچوو

لە رواندز سمینارێك بۆ بەرەنگاربوونەوەی چەکی بێ مۆڵەت بەڕێوەچوو

محەمەد مەحموود
ئەمڕۆ سێ شەممە ۲-۷-۲۰۱۹ لەشاری رواندز سمینارێک بۆهێزەکانی پێشمەرگەو ئاسایش و پۆلیس رێکخرا.
لەم بارەیەوە ئارام ئیسماعیل سەرۆکی سەکۆی گشتی سۆران و دەورووبەری بەزاری کرمانجی راگەیاند:وەک سەکۆی گشتی سۆران و دەورووبەری ئەمڕۆ لە قەزای ڕواندز سمینارێکمان ڕێکخست بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، ئاسایش و پۆلیس. لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی چەکی نایاسایی و بێ مۆڵەت. لە ڕۆژانی داهاتوو ئەم پڕۆژەیە لە قەزاکانی سۆران، چۆمان، مێرگەسۆریش بەڕێوە دەچێت.
ئارام ئیسماعیل گووتیشی : ئەم پڕۆژەیە لە چوارچێوەی پڕۆژەی ئەنستیوتی ڕیفۆڕم بۆ گەشەپێدان RID، بە پاڵپشتی ڕێکخراوی NPA نەرویجی بەڕێوە دەچێت.

زۆرترین بینراو