لە رواندز لە خولێكی تۆپی پێ دا  ڤار بەكار دەهێندرێت

لە رواندز لە خولێكی تۆپی پێ دا ڤار بەكار دەهێندرێت

زاری كرمانجی- رواندز : بۆ یەكەمجار لەسەر ئاستی دەڤەری سۆران خولێكی تۆپی یێ ی بۆ یاریزانە دێرینەكان دەكرێتەوە و هەر لە هەمان خول بۆ یەكەم جار لە سەر ئاستی كوردستانیش سیستەمی ڤار بەكار دەهێندرێت.
لیژنەی تیپە میللیەكانی سەر بە ناوەندی چالاكی و پێگەیاندنی لاوان ی رواندز، هەڵسا بە كردنەوەی خولێكی تۆپی پێ ی بۆ یاریزانە دێرینەكانی 10 تیپی میللی شارەكانی رواندز و سۆران و چۆمان و خەلیفان و بنەسڵاوە، كە رۆژانە یارییەكان لە یاریگای گەردە گەرد بەرێوە دەچن.
فەرهاد ساڵح بەرپرسی ناوەندی لاوانی رواندز بە زاری كرمانجی راگەیاند"خولەكە لەلایەن ناوەندی لاوانی رواندز بە هاوكاری لەگەڵ لیژنەی تیپە میللیەكانی رواندز ئەنجامدراوە، كە تایبەتە بە یاریزانانی دێرین و 10 تیپ بەشدارییان كردووە و رۆژانە یارییەكان لە یاریگەی گەردە گەرد كاتژمێر 4 ی ئێوارە بەرێوە دەچن"،
لیژنەی تیپە میللیەكانی رواندز لەپێناو بەرەو پێشبردنی ئاستی وەرزش لەشارەكە، ماوەی دوو مانگە دامەزراوەو كاری باشیكردووە، پێبۆ خدر سەرۆكی لیژنەی تیپە میللیەكانی رواندز لەسەر شێوازی بەرێوەچوونی خولەكە قسە بۆ زاری كرمانجی دەكات و دەڵَێ"خولەكە پێكهاتووە لە 10 تیپ لە چۆمان ەوە تاكو شەقڵاوە و بە میوانداری بنەسڵاوە بەرێوە دەچێ و كۆی تیپەكان بە سەر دوو كۆمەڵ دابەشكراوەو بە كۆكردنەوەی خاڵە و چوار تیپ سەردەكەوێت بە شێوازی مەقەس"،
سپۆنسەری خولەكە هەروەكو پێبۆ ئاماژەی بۆ دەكات كۆمپانیای ئەتڵەس و خاوەنەكەی دیدار شێروانی یە. 
پێبۆ باس لەوەش دەكات كە یەكەمجارە لەسەر ئاستی دەڤەری سۆران، خولێكی لەم شێوەیە بۆ یاریزانە دێرینەكان دەكرێتەوەو لە سەر ئاستی كوردستانیش یەكەم جارە سیستەمی ڤار لە نێو یاریگادا بەكار دەهێندرێت".
دوێنی ئێوارە رێكەوتی 22 / 2 /2021 كاتژمێر 3:30 ی خولەك، یەكەم یاری لە نێوان یاریزانە دێرینەكانی چۆمان و بنەسڵاوە بەرێوەچوو، كە تیدا دێرینەكانی بنەسڵاوە بە تۆماركردنی 5 گۆڵی بێ بەرامبەر یاریەكەیان لە بەرژەوەندی خۆیان یەكلاكردەوەو سیستەمی ڤاریش دەووری خۆی گێڕا و گۆڵێكی ناردوستی رەتكردەوەو سزایەكیشی هەژمار كرد.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو