لە رواندز کۆتایی بەخولێکی تۆپی پێ هات

لە رواندز کۆتایی بەخولێکی تۆپی پێ هات

محەمەد مەحموود - رواندز
لێژنەی تیپە ملیەکانی رواندز خولێکی تۆپی پێی بۆ هەشت تیپی سنوری خۆی کردەوە.
حوسێن حەسەن مەلا لە لێژنەی تیپە مللیەکانی رواندز بۆ زاری کرمانجی گووتی: بەپێویستمان زانی خولێکی تۆپی پێ بۆهەشت تیپی سنوری رواندز بکەینەوە ، ئامانج لەم خولە گرنگیدانی زیاترە بە تواناو ئارەزووەکانی وەرزشوانان لەشاری رواندز .
حوسێن حەسەن گووتیشی : یاری کۆتایی لەنێوان تیپی مامۆستایان و سیاهێزی بەرزێوە بڕێوەچوو ، لەو یاریەش تیپی سیاهێزی بەرزێوە توانی ببێتە پاڵەوانی ئەم خولە دوای بردنەوەی یاریەکە لە تیپی مامۆستایان بەئەنجامی دووگوڵ بەرامبەربەگۆڵێک، لەکۆتایشدا خەڵات و دیاری بەسەر هەردوو تیپەکەو دەستەی ناوبژیوانان و گۆڵکاری خولەکە دابەشکران .

 

 

 

زۆرترین بینراو