لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆدا ملیۆنان خەڵكی باشووری كوردستان ئاوارەبوون

لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆدا ملیۆنان خەڵكی باشووری كوردستان ئاوارەبوون

زاری كرمانجی-سۆران: ئەمڕۆ 29 ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر كۆڕەوە مەزنكەی باشوری كوردستان، كە خەڵكێكی زۆر و بەتایبەت ژن و منداڵ و پیر و پەككەوتە بوونە قوربانی و بە یەكێك لە ڕووداوە هەژێنەرەكان هەژمار دەكرێت.
دوای راپەڕینی بەهاری 1991 و ئازادكردنی شاروشارۆچكەكانی باشوری كوردستان لەدەست رژێمی بەعس، لە رۆژی 31-3-1991 ڕژێمی بەعس بە سەرۆكایەتی سەدام حوسێن، ، دەسەڵاتی ئەوسای عێراق بە هەزاران تانك و زرێپۆش و فڕۆكە و هەلیكۆپتەری سەربازی، هێرشێكی زەمینی و ئاسمانی فراوانی كردە سەر شارەكانی باشووری كوردستان زۆربەی خەڵك ئاوارەو دەربەدەربوون و لەو كۆڕەوە ملیۆنییەدا كە لەژێر هێرشی فڕۆكە و بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی حكوومەتی ڕووخاوی بەغدا بووە، خەڵكێكی زۆر و بەتایبەت ژن و منداڵ و پیر و پەككەوتە بوونە قوربانی و بە یەكێك لە ڕووداوە هەژێنەرەكانی ئەو قۆناغەی باشووری كوردستان هەژمار دەكرێت".
ئەوكات بۆ بەرگری كردن لە خەڵكی كوردستان، لە شەڕِێكی قارەمانانەی داستانی كۆڕێ‌، هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی سەرۆك بارزانی، لە ماوەی چوار رۆژدا واتە تا 11-4-1991 توانرا چەند هێرشێكی گەورەی بەعس تێكبشكێندرێت و رژێمی بەعسی ناچاركرد بە ملكەچی كردن بۆ دانوسان كردن و بوو، ئەمەش بوو بە دەسكەوتێك بۆ گەلی كورد.