لە رێگەی تابلۆكانییەوە داوای پابەندبوون لە هاووڵاتییان دەكات

لە رێگەی تابلۆكانییەوە داوای پابەندبوون لە هاووڵاتییان دەكات

محەممەد مەحموود – زاری كرمانجی : هونەرمەندێكی شێوەكار لەرێگەی تابلۆی هونەرییەوە داوا لە خەڵك دەكات لە ماڵەكانیان بمێنەوە، بۆ ئەوەی دوور بن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
رەزوان قادر، هونەرمەندی شێوەكار و سەرۆكی رێكخراوی شاوێر بۆ هۆشیاری ژینگەیی بۆ زاری كرمانجی دەڵێ:" وەك پاڵپشتیەك بۆ هەوڵەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی تەندروستی بۆ زیاتر مانەوە لەماڵەوە و خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرونا، توانیم ئەو كاتانەی بۆ خۆپارێزی لە ماڵەوە مامەوە تابلۆیەك بكێشم كە گوزارشت لە رێنمایی بكات، بەتایبەتی بۆ مانەوە لە ماڵەوە".
رەزوان قادر، گووتیشی:" ئەو تابلۆیەی كە بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا كێشاومە بە هەر دوو زمانی كوردی و عەرەبی باسی ڕێنمایی خۆپاراستن و مانەوە لە ماڵەوە كردووە، بۆیە لەرێگەی ئەم تابلۆیەوە داوا لە هاووڵاتیانی كوردستان دەكەم پابەندبن بەرێنماییەكانی خۆپاراستن و پاكوخاوێنی و مانەوە لەماڵەوە، تاوەكو تەندروست و سەلامەت بن".

زۆرترین بینراو