لە زاری كرمانجی یادی 122 ساڵەی رۆژنامەگەری كوردی بەرزراگیرا

لە زاری كرمانجی یادی 122 ساڵەی رۆژنامەگەری كوردی بەرزراگیرا

زاری كرمانجی-سۆران: نووسینگەی سۆران/ سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، بەهەماهەنگی رێكخراوی وار بۆ پاراستنی ژینگە، لە باخچەی دەزگای زاری كرمانجی ساڵیادی رۆژنامەگەری كوردی كرایەوە.
هەژار ئیبڕاهیم، ئەندامی دەستەی كارگێڕی نووسینگەی سۆران/ سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، بەزاری كرمانجی راگەیاند " ئەمڕۆ 22 و نیسان لەیادی 122 ساڵەی رۆژنامەگەری كوردی، وەك نووسینگەكەمان بە هەماهەنگی رێكخراوی وار بۆ پاراستنی ژینگە، هەستاین بە ئەنجامدانی چالاكییەك لە باخچەی دەزگای زاری كرمانجی و یادەكەمان بەرزراگرت".
گووتیشی " بەهۆی پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەكان چالاكییەكەمان بەرفراوان نەكردوو بانگهێشی میوانامان نەكرد، بەڵكو تەنها چەند رۆژنامەنووسێك و كارمەندی چەند دام و دەزگایەكی دەڤەرەكە بەشداربوون".
لەلایەن خۆیەوە هەژار ماهیر، سەرۆكی رێكخراوی وار بۆ پاراستنی ژینگە، بە زاری كرمانجی گووت " بەپێویستمان زانی وەك رێكخراوی وار بەهەماهەنگی نووسینگەی سۆران/ سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، یادی 122 ساڵەی رۆژنامەگەری كوردی، لەباخچەی زاری كرمانجی بەچەند چالاكییەك بەرزرابگرین و رێزیش لە ژمارەیەك كەناڵ و دەزگاو رۆژنامەوانان بگرین".
ئاماژەشی بەوەدا " رۆژنامەنووسان و كەناڵەكانی راگەیاندن، شان بەشانی كارمەندانی تەندروستی و ئاسایش و هێزەكانی ناوەخۆ، رۆڵی گرینگیان هەبوو لە كاتی قەدەغەی هاتووچۆدا بە گەیاندنی پەیامی هۆشیاری و بڵاوكردنەوەی راپۆرت و هەواڵ و بەدواداچوونەكان".

 

 

 

زۆرترین بینراو