لە زستاندا رووەكی شێلم بخۆن

لە زستاندا رووەكی شێلم بخۆن

پسپۆڕانی‌ پزیشكی‌ ئاماژە بەوە دەكەن كە خواردنی‌ شێلم لە وەرزی‌ زستاندا سوودێكی‌ زۆری‌ بۆ تەندروستی‌ مرۆڤ هەیە.
پزیشكان جەخت لەوە دەكەنەوە كە خواردنی‌ شێلم كاریگەری‌ بەرچاوی‌ لە چارەسەركردنی‌ هەڵامەتدا هەیە، هاوكات شێلم دەتوانێت لە چارەسەكردنی‌ هەوكردنی‌ سیكڵدانۆچكەكان‌و گرفتەكانی‌ هەناسەدان‌و ژەهراوی‌ بووندا ڕۆڵێكی‌ گرنگ بگێڕێت.
هەروەها لە گرنگترین سوودەكانی‌ شێلم، غەرغەرەكردن بە ئاوەكەی‌ دەبێتە هۆی‌ باشتركردنی‌ قوڕگ ئێشە‌و ڕۆڵی‌ گرنگی‌ هەیە لە ڕێكخستنی‌ خوێن‌و بە هۆی‌ بوونی‌ ئەو بڕە فۆسفۆرەی‌ لە شێلمدا هەیە بیرەوەری‌ مرۆڤ بەهێز دەكات‌و یارمەتی‌ سیستەمی‌ دەماری‌ لەش دەدات. لەلایەكی‌ دیكەوە پزیشكان ئامۆژگاریمان دەكەن كە باشترین شێوەی‌ بەكارهێنانی‌ شێلم بە شێوەی‌ كۆڵاندنیەتی‌‌و باشترین كاتیش بۆ خواردنی‌ لە كاتژمێرەكانی‌ سەرەتای‌ بەیانی دایە.

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

بیروڕا

زۆرترین بینراو