لە زوممار هێزێكی نوێی حەشدی عەشایری دروستكراوە

لە زوممار هێزێكی نوێی حەشدی عەشایری دروستكراوە

رەمەزان هەرنی – زاری كرمانجی : لە دوای هێرشە تیرۆرستیەكەی ساڵی 2014 بۆ سەر شنگال تا ئێستا بەردەوام دروستكردنی گرووپە چەكدارەكان بەناوی جیاواز روو لە ناوچە دەكەن و بوونەتە هۆكاری بڵاوكردنەوەی ترس و دڵە راوكێ لە ناوچەكەدا.
حەسەن خەلو، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە زوممار بە زاری كرمانجی راگەیاند:" ماوەیەكە عەرەبەكانی ناوچەكە دەست بە جووڵەیان كردووە و هێزێكی نوێ بەناوی حەشدی عەشایری لە عەرەبەكانی ناوچەكە دروستكردووە كە ژمارەیان 150 چەكداری عەرەبە.
بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە زوممار گوتیشی:" فەرمانی ئیداری پێكهێنان و دروستكردنی هێزی نوێی حەشدی عەشایری لە زوممار لەلایەن فالح فەیاز واژووكراوە ئەم هێزەی حەشدی عەشایری بە بیانوی هەبوونی چەكدارنی داعش لە ناوچەكە دروستكراوە بۆ بەرگریكردن لە زوممار دروستكراوە و پێكهێناوە، بەڵام لەناو هێزە نوێیەكەدا هەموو عەرەبن.
حەسەن خەلو، ئاماژەی بەوەشكرد:" تەواوی ئەو هێزە نوێیە چەكداركراون و ئاشكرا نیە مەرامیان چیە، بەڵام بۆ بەرگری كردن نیە لە داعش بەڵكو مەرامی تر لە پشت دروستكردنی ئەم هێزە نوێیەوە هەیە بەهۆی ئەوەی تا ئێستا بیری شوڤێنی لە سەریاندا هەیە مەبەستی سەرەكی زۆڵم كردنە لە كوردانی ناوچەكە.
حەسەن خەلو، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە زوممار ئەوەشی خستەڕوو:" ئەوەی ئاشكرابێت ئەوەیە ئەم هێزە بۆ ئەوە دروستكراوە بۆ ئەوەی رابگەینن كە هیچ مەترسی ئەمنی لە ناوچەكە نیە و ئەوان بەرگری دەكەن كە ئەمە خۆی لەخۆی دا گەورەترین مەترسیە لەسەر كوردان و پێكهاتەكانی ناوچەكە.

زۆرترین بینراو