لە سلێمانی سۆران و سیروانی نوێ بە یەك دەگەن

لە سلێمانی سۆران و سیروانی نوێ بە یەك دەگەن

زاری کرمانجی - لەچوار چێوەی یارییەکانی خولی نایابی کوردستان لەگەری شەشەم، ئەمڕۆ هەینی یانەی سۆران لەدەرەوەی یاریگای خۆی لەشاری سلێمانی دەبێتە میوانی یانەی سیروانی نوێ، یاریەکە کاتژمێر ٢ دوای نیوەڕۆ لە یاریگای یانەی ئاشتی لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت، یانەی سۆران دوای ئەوەی ئاستی وەک پێویست نەبوو لە کۆمەڵەکەی، لە گەری پێنجەم لە بەردەم هاندەران و ناویاریگای خۆی توانی بەگۆڵێکی بێ وەڵام لە یانەی هەولێر بباتەوە، کە ئەمە بووە یەکەم سەرکەوتنی ئەو یانەیە لەدوای دەستپێکردنی خولی نایابی کوردستان ، سۆران چاوی لە سێ خاڵی یارییەکەیەو لە ریزبەندی کۆمەڵەی یەکەم بە کۆکردنەوەی ٣ خاڵ لە پلەی شەشەم دێت، هەرچی یانەی سیروانی نوێیە بەدەروونێکی ئارامتر یاری دەکات، خاوەنی ١١ خاڵە .

زۆرترین بینراو