لە سلێمانی 22 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بوون

لە سلێمانی 22 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بوون

زاری كرمانجی - سلێمانی : لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، ٢٢ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، ١٢ پیاو و ٩ ئافرەت و کوڕێکی گەنج، ٨ لەوان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون ، ١٤ ی تر نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەبووە و پشکنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە، ٢١ لەوان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین و یەکیان دانیشتووی وارماوەیە.
وەزارەتی تەندروستی
٢٨ ئایار ٢٠٢٠

بیروڕا

زۆرترین بینراو