لە سمیلان کەلوپەلی خۆپارێزی کۆڕۆنا بەسەر قوتابیان دابەشکرا

لە سمیلان کەلوپەلی خۆپارێزی کۆڕۆنا بەسەر قوتابیان دابەشکرا

زاری کرمانجی - سمیلان: بە مەبەستی سەلامەتی و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەناو قوتابیاندا، کۆمەڵێک پێداویستی خۆپارێزی لەلایەن ناوچەی قوتابیانی سمیلان بەسەر قوتابیانی پۆلی 12 دابەشکرا.

ئەحمەد محەمەد، بەرپرسی ناوچەی سمیلانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: لە درێژەدان بە کار و چالاکییەکانماندا وەک ناوچەی سمیلانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان سەر بە نووسینگەی چۆمانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان، ھەستاین بە دابەشکردنی دەستکێش و دەمامک بۆ قوتابیانی پۆلی 12 کە ئێستا خەریکی ئەزموونەکانی خولی یەکەمن، بە مەبەستی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و توانیمان بۆ ١٥٠ قوتابی دەستکێش و دەمامک دابین بکەین.

گووتیشی: چەند ڕۆژێکە بەردەوامین لەو کارەمان و ئامانجی ئێمەش سەلامەتی و تەندروستباشی قوتابیانی سنوورەکەمانە، بۆ ئەوەی بە لەشێکی ساغ و تەندروست ئەمساڵ قۆناغی ئەزموونەکانی کۆتایی ساڵ تێپەڕێنن.

زۆرترین بینراو