لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران 34 رووداوی جۆراوجۆر تۆمار كراون

لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران 34 رووداوی جۆراوجۆر تۆمار كراون

لە رۆژانی پشووی جەژنی قوربان 34 رووداوی جۆراوجۆر لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، كە هەر چوار قەزای سۆران، مێرگەسۆر، چۆمان و رواندز لە خۆ دەگرێت تۆمار كراون.
عەمید عیماد رێكانی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بۆ ماڵپەڕی زاری كرمانجی گوتی:" لە كۆی ئەو 34 رووداوەی كە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیەكەمان تۆمار كراون، بریتین لە 19 رووداوی ئاگركەوتنەوە لە پوش و پاوان، 6 رووداوی ئاگركەوتنەوە لە زبل و خاشاك، دوو رووداوی ئاگركەوتنەوە لە ماڵان، لەگەڵ سووتانی باخچەی هاووڵاتیەك، لەگەڵ یەك رووداوی ئاگركەوتنەوە لە محاویلەی كارەبا، لەگەڵ سووتانی كابینەیەك و ئاگركەوتنەوە لە گەنمی هاووڵاتیەك، لەگەڵ ئەوەی دوو هاووڵاتی لە خنكان ڕزگار كراون، كە یەكێكیان خەڵكی بەسرا بوو، ئەوەی دیكەش خەڵكی سۆران بوو.
گوتیشی:" لە كۆی ئەو 34 رووداوەی كە تۆمار كراون زیانی گیانی نەبووە، تەنیا زیانی ماددەی هەبووە.

زۆرترین بینراو