
لە سنووری مێرگەسۆر 33 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون
زاری كرمانجی - لە مانگی ڕابردوو (کانونی یەکەم)ساڵی (٢٠٢٠)لە سنوری نەخۆشخانەکەمان، دەڤەری بارزان / قەزای مێرگەسۆر 33 توشبوو بە ڤایروسی کۆرۆنای نوێ _ کۆڤید ١٩ تۆمار کراون ،وێڕای ھیوای چاکبوونەوە بو توشبووان، داواکارین لە ھاونیشتمانیان پابەندی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی تەندروستی بن بۆ پاراستنی خۆیان و خۆشەویستەکانیان".
راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی بلێ