لە سۆران باندێكی ساختەكردنی دۆلار دەستگیر كرا

لە سۆران باندێكی ساختەكردنی دۆلار دەستگیر كرا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران هەواڵی دەستگیركردنی باندێكی ساختەكردنی دۆلاری راگەیاند.
لە پرێسكۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا رائید سەعدوون نەبی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران رایگەیاند، دوای وەرگرتنی زانیاری لەسەر بوونی دۆلاری ساختە لە بازاڕی سۆران و كۆكردنەوەی زانیاری شەوی رابردوو لە هەڵمەتێكدا لەلایەن هێزە ئەمنییەكان، پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سۆران، توانرا باندێكی 6 كەسی بە برێك دۆلاری ساختە دەستگیر بكەن".
گوتیشی:" تۆمەتبارانی ئەم باندە خەڵكی سۆرانن، دوای دەستگیركردنیان بەپێی یاسا رەوانەی دادگا كراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".

زۆرترین بینراو