لە سۆران بەهۆی شەڕە تەقە سێ كەس بریندار بوون

لە سۆران بەهۆی شەڕە تەقە سێ كەس بریندار بوون

لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری سۆران بەهۆی شەڕە تەقە لە نێوان دوو بنەماڵە سێ كەس بریندار بوون، دوای گەیشتنی پۆلیس و ئاسایش بۆ شوێنی رووداوەكە توانیان 12 كەس دەستگیر بكەن.
مقەدەم شەمال دیواری، گوتەبێژی پۆلیسی سۆران بۆ ماڵپەڕی زاری كرمانجی گوتی:" بەهۆی كێشەیەكی كۆمەلایەتی لە گەڕەكی سەرچەم لە قەزای سۆران بەهۆی شەڕە تەقە لەنێوان دوو بنەمالە سێ كەس بەسووكی بریندار بوون.
گووتیشی:" دوای گەیشتنی پۆلیس و ئاسایش بۆ شوێنی رووداوەكە، توانیان بارودۆخەكە كۆنتڕۆڵ بكەن و دوانزە كەسیش دەستگیر بكەن، لێكۆلینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە".

زۆرترین بینراو