لە سۆران بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی زیاتر لە هەزار پێشمەرگەی یەكەی 80 خولێكی سەربازییان تەواوكرد

لە سۆران بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی زیاتر لە هەزار پێشمەرگەی یەكەی 80 خولێكی سەربازییان تەواوكرد

بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی مەراسیمی كۆتایی هێنان بە خولێكی مەشق و راهێنان بە هێزەكانی یەكەی 80 لە سۆران بەڕێوەچوو.
لە خولەكەدا، هەزار و 139 پێشمەرگە مەشق و راهێنانیان پێكراوە و لە مەراسیمی كۆتایی هێنان بە خولەكەش، چەندین چالاكی و نمایشیی سەربازیی ئەنجام دران.
نەجات عەلی، بەرپرسی یەكەی 80ی هێزەكانی پێشمەرگە لە مەراسیمەكەدا رایگەیاند: "ئامانج لە خولەكە، بە دامەزراوەیی كردن و رێكخستنەوەی هێزەكانمان بوو، بەهۆی ئەو گۆڕانكارییانەی لە ناوچەكە روودەدات، پێویستە هێزەكانی پێشمەرگە لەسەر بیری نیشتمان پەروەریی ئەركەكانی بەجێ بگەیەنێت".

زۆرترین بینراو