لە سۆران خانەی بەساڵاچووان دروست دەكرێت

لە سۆران خانەی بەساڵاچووان دروست دەكرێت

 
زاری كرمانجی- سۆران:  وێڕای بوونی دەیان كەسی بە ساڵاچوو لە دەڤەری سۆران كە پێویستیان بە خانەی بەساڵاچووانە، بەڵام تا ئێستا لە سۆران ئەم خانەیە نەكراوەتەوە، لایەنە پەیوەندارەكانیش وەڵامی تەلەفۆنەكان نادەنەوە.
كۆمەڵناس رۆژان قیاس، لەمبارەوە بە زاری گووت" بوونی خانەی بەساڵاچووان لە قەزای سۆران زۆر گرنگە، چونكە یەكێكە لە قەزایە هەرە گەورەو بەرفراوانەكانی كوردستان، كە تا ئێستا لە زۆر خزمەت گوزاری بێبەشە، ئەمەش مانای بێ بایەخی لایەنە پەیوەندیدارەكان دەگەینێت، بەرامبەر بەم دەڤەرە، لە سۆران و ناوچەكانی دەورووبەری چەندان كەسی بەساڵاچوو هەیە، كە هەندێكیان بە تەنها دەژین هەندێكیان لە بارودۆخی زۆر خراپدان، كە ناتوانن پەنا بۆ هەولێر ببەن، یاخود ئاگاداری بوونی ئەم خانەیە نین، بۆیە پێویستە حكومەت و وەزارەتی پەیوەندار بیر لە كردنەوەی خانەیەكی وا بكەنەوە".
یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری گەشە پێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر، بە زاری كرمانجی گووت " دروستكردنی خانەی بەساڵاچووان لە پڕۆژە لە پێشینەكانی وەزارەتەكەمانە، بەڵام بەهۆی قەیرانی  دارایی كە بەرۆكی حكومەتی گرتووە جارێ وەستاوە، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەم پڕۆژەیە جێبەجێ دەكرێت".
زیاتر گووتی " ئێمە بە هاوكاری كۆمپانیای كار خەریكی درووستكردنی خانەیەكی دیكەی بەساڵاچووانین لە هەولێر بە شێوەیەكی سەرددەمیانە تا رێژەی زیاتری ئەو بەساڵاچووانە وەرگرین كە پێویستیان پێیە".
 روونیكردەوە" خانەی بەسالاچووانی هەولێر تەنها بۆ دانیشتووانی سنووری هەولێر نییە، بەڵكو خەڵكی پارێزگاكانیدیكەی كوردستان و هەتا دەرەوەی كوردستانیش وەرگیراون و خزمەت دەكرێن". 
 

زۆرترین بینراو