لە سۆران دابەشكردنی نەوت بەردەوامە و هەفتەی داهاتووش بڕەكەی زیاتر دەكرێت 

لە سۆران دابەشكردنی نەوت بەردەوامە و هەفتەی داهاتووش بڕەكەی زیاتر دەكرێت 

زاری كرمانجی – سۆران 


پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت بۆناو سەنتەری شاری سۆران و بەردەوامەو رۆژانە 400 بەرمیل نەوت بەسەر هاووڵاتییان دابەشدەكرێت.

لەم بارەیەوە نەبەز فەقێ‌ عەوڵا، سەرپەرشتیاری دابەشكردنی سووتەمەنی دەرەوەی سنووری پارێزگای هەولێر بەزاری كرمانجی راگەیاند" لە ئێستادا پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت بۆ ناوسەنتەری شاری سۆران بەردەوامەو نزیكەی 10 هەزار خێزان نەوتیان پێدراوە لە كۆی 35 هەزار خێزان.


نەبەزفەقێ‌ گووتیشی " لە ئێستادا رۆژانە 400 بەمیل نەوت لە رێگەی بریكارەكانەوە بەسەر هاووڵاتییان دابەشدەكەین ، بۆهەفتەی داهاتووش بڕەكەی زیاتر دەكەین بۆ 500 بەرمیل نەوت بۆئەوەی هاووڵاتییان لەو كاتە پێویست سوود لە نەوت وەربگرن و پڕۆسەكەش بەردەوامە.

بابەتى پەیوەندیدار ناوخۆ

زۆرترین بینراو