لە سۆران دەست بەسەر كەلوپەلی ماوەبەسەرچوودا گیرا

لە سۆران دەست بەسەر كەلوپەلی ماوەبەسەرچوودا گیرا

لە سۆران لەلایەن لیژنەی ئابووری قایمقامیەتی سۆران بۆ 10 شوێن پشكنین و بەدواداچوون كرا لە ئەنجامدا دەست بەسەر كەلوپەلی ماوەبەسەرچوودا گیرا.

لەلایەن لێژنەی ئابووری قایمقامیەتی قەزای سۆران زۆربەی كارگەكانی شیرینی و دوکانەکانی ناو بازاڕ بەسەر كرانەوە و چەند رێنماییەک پێدران و پشكنینیان بۆ كرا.

مەبەست لەپشکنین و چاودێری وبەدواداچوونەکانی قایمقامیەتی سۆران لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیانە،هەرشوێنێک پابەندنەبێ بە ڕێنماییەکان، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکانیان دەگیرێتەبەر.هەروەها
بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو سکاڵایانە دەکرێن، کە ڕۆژانە ئاراستەی لێژنەکانی قایمقامیەت دەکرێن.

زۆرترین بینراو