لە سۆران دەست بەسەر ماددەی هۆشبەردا گیرا

لە سۆران دەست بەسەر ماددەی هۆشبەردا گیرا

بەرەڤان شاکر سلێمان لاچ- سۆران:

لە هەڵمەتێکدا بەرێوبەرایەتی ئاسایشی سۆران دەستی بەسەر بڕی یەک کیلۆ و هەژدە غرام ماددەی هۆشبەردا گرت.
مقەدم سیامەند ئەرگۆشی، بە زاری کرمانجی راگەیاند" لە ماوەی رابردوودا و بە پێی ئەو زانیاریانەی بە دەستمان گەیشت بوون، دەستمان بە لێکۆڵینەوەکان کرد، دواتر لەسەر بڕیاری دادوەر دەستمان بە هەڵمەتێک کرد بۆ دەستگیردنی هاووڵاتیەک کەوا بڕی یەک کیلۆ و هەژدە غرام ماددەی هۆشبەری لە جۆری تلیاکی پێ بوو".
ئەو ئەفسەرەی ئاسایش رایگەیاند" تاوانبارەکە ماددە هۆشبەرەکەی لە ناو رادێتەری ئۆتۆمبێڵەکەیدا حەشاردابوو، دوای دەستگیرکردنشی دانی بە تاوانەکەی نا".

زۆرترین بینراو