لە سۆران دەمامك و دەستكێش بەسەر خەڵكدا دابەش كرا

لە سۆران دەمامك و دەستكێش بەسەر خەڵكدا دابەش كرا

زاری كرمانجی - سۆران: بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حكومی و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە نێو بازاڕ دەستكێش و دەمامك بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش كرا.
كرمانج عزەت قایمقامی سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند" هەموومان بە فەرمانگەكانی حكومەت و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، بەشداری پڕۆسەی هوشیاری خۆپارێزی كۆڕۆنامان كرد لە ناو جولەی شاردا و پێداویستی خۆپاریزیمان دابەش كرد، وەك یەكەی كارگێڕی چاودێری دەست پێ دەكەین, بە پێكەوەیی خەڵك و حكومەت كاسبی دەكەین، خزمەت دەكەین عیبادەت دەكەین، خۆشمان دەپارێزین".
عەلی شەریف خۆشناو بەپرسی تۆڕی رێكخراوە ناحكومیەكانی سۆران بە زاری كرمانجی گووت" حكومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ، هەروەها لەلایەن یەكە كارگێڕیەكانیەوە، بانگەوازی ئەوە كرا، كە رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، ئامادەی دەرببڕن و بێنە پێش بۆ خزمەتكردن و هاوشان لەگەڵ حكوومەت هەوڵی بڵاوكردنەوەی هۆشیاری بدەن تا خەڵك زیاتر پابەندی رێنماییە تەندرووستیەكان بێت".
عەلی خۆشناو, ئاماژەشی بەوەدا" لەسونگەی هەست كردنمان بە بەرپرسیارەتی ، هاوشان لەگەڵ دامودەزگا حكومی و ئەمنییەكانی ئەو شارە، هەڵساین بە بڵاوكردنەوەی هۆشیاری و دابەشكردنی دەمامك و پەنجەوانە بەسەر هاوشارانمان، دواتر وەك تۆڕی رێكخراوە ناحكومییە مەدەنییەكانی سۆران، بەمەبەستی زیاتر بڵاوكردنەوەی هۆشیاری سەردانی سەنتەری هەردوو قەزای چۆمان و رواندزمان كرد لەگەڵ دابەشكردنی دەمامك و پێداویستی خۆ پارێزی, رێنمایشمان بڵاو كردەوە و ئومێد دەكەین هاووڵاتییان پابەندبن و سوود لەم كارەمان ببینن".
شایەنی باسە, تۆڕی رێكخراوە ناحكومییە مەدەنییەكانی سۆران, وەك یەكەم تۆڕ دەستی بەم هەڵمەتە كرد، تۆڕەكە لە 12 رێكخراو و دوو سەنتەر پێكهاتووە و لە سنووری دەڤەری سۆران، بە هەرچوار قەزای ( سۆران، چۆمان، رواندز، مێرگەسۆر) خەبات دەكەن".

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو