لە سۆران زیاتر لە (4) هەزار ئۆتۆمبێلی تۆزوبا هەن

لە سۆران زیاتر لە (4) هەزار ئۆتۆمبێلی تۆزوبا هەن

بەپێی بەدواداچوونێك لە دەڤەری سۆران كە سنووری چوار قەزا لەخۆدەگرێت، بە هەزاران ئۆتومبێلی تۆزوباو بێ‌ تابلۆ بوونیان هەیە.
رائید دلاوەر لەتیف، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، بەزاری كرمانجی رایگەیاند "سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەمان بەرفراوانەو هەرچوار شارۆچكەكانی (سۆران، رواندز، مێرگەسۆر، چۆمان) لەخۆدەگرێت، بەپێی زانیاریەكانمان لەسنورەكەمان زیاتر لە (4) هەزار ئۆتومبێلی تۆزوبا بوونیان هەیە، جگەلەوەی چەندین ئۆتومبێلی دیكەش هەن كە تا ئێستا تابلۆیان پێنەدراوە بۆ نموونە وەك ژمارەی كاتی و هتد...
گووتیشی " لەرێگەی ئەفسەرو كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، توانراوە تا راددەیەكی باش، وەستانی ئۆتومبێلی تۆزوبا لەناو بازاڕ كۆنتڕۆل بكرێت، بەڵام سەرەڕای ئەوەش نەتوانراوە بەشێوەیەكی تەواو كۆنتڕۆل لەسەر ئەم دیاردەیە بكرێت، ئەمەش لەچەندین رووەوە گرفتی هاتووچۆ دروست دەكات.
بۆ لا 6...

زۆرترین بینراو