لە سۆران زێدەڕۆیی كردن بۆ سەر كارەبا بەردەوامە

لە سۆران زێدەڕۆیی كردن بۆ سەر كارەبا بەردەوامە

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سۆران دەڵێ، زێدەڕۆیی كردن بۆ سەر كارەبا لە سۆران بەردەوامە، بەڵام پێوەری زیرەك كە ئێستا دەست كراوە بە جێبەجێ كردنی هەموو زێدەڕۆییەكان سفر دەكاتەوە.
فەیسەل حوسێن، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سۆران لە دیدارێكدا لەگەڵ هەفتەنامەی زاری كرمانجی كە رۆژی دووشەممە بڵاو دەبێتەوە، رایگەیاند، رەوشی كارەبا ئێستا لە دەڤەری سۆران باشە بە پێی خشتەی دابەشكردن كارەبا بە رێكوپێكی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەكرێت.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سۆران گوتیشی:" ئێستا زێدەڕۆیی دەكرێتە سەر كارەبا، بەڵام پێوەری زیرەك كە ئێستا دەست كراوە بە جێبەجێ كردنی هەموو زێدەڕۆییەكان سفر دەكاتەوە و هیچ زێدەڕۆییەك نامێنێت لەسەر تۆڕی كارەبا.

زۆرترین بینراو