لە سۆران كچێك كۆتای بە ژیانی خۆی هێنا

لە سۆران كچێك كۆتای بە ژیانی خۆی هێنا

محەمەد ئامۆکەیی- زاری کرمانجی: لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری سۆران، کچێک بە لەچک خۆی هەڵواسی و كۆتای بە ژیانی خۆی هێنا.
نەقیب شێروان خالید، گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتی توندووتیژی خێزان و ئافرەتانی سۆران، بەزاری کرمانجی راگەیاند" کاتژمێر 10ی شەوی رابردوو ئاگادار کراینەوە بەبوونی تەرمی کچێکی 15ساڵە بە ناوی ڤینا ڕشید حەسەن، دانیشتووی سۆران، لە ماڵەوە بە چەفیە خۆی خنکاندووە هۆکارەکەی نادیارە و تەرمەکەشی ڕەوانەی پزیشکی داد کراوە لە هەولێر، پەڕاوی لێکۆلینەوەی بۆ ڕیکخراوە.
ئەوەشی گووت" لەماوەی 10مانگی ئەمساڵ چەندین رووداوی کوشتن و خۆکوشتن و سوتانی ئافرەتان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیەکەمان تۆمارکراوە و ئەمەش بە دووەم رووداوی خۆ خنکاندن دادەنێرێ لەو ساڵەدا.

زۆرترین بینراو