لە سۆران كەسێك كوژرا و 8 كەسیش بریندار بوون

لە سۆران كەسێك كوژرا و 8 كەسیش بریندار بوون

محەمەد ئامۆکەیی
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی بەختیاری شاری سۆران، لەسەر دوو مەتر زەوی، شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵە روویدا.
شەماڵ دێوالی، گوتەبێژی پۆلیسی سۆران، بەزاری کرمانجی راگەیاند" ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە کە شەڕ لە نێوان دوو دراوسێ روویداوە، بەو هۆیەوە کەسێک كوژراوە و هەشت کەسی دیكەش بریندار بوونە.
ئاماژەی بەوەشکردوە" لەو شەڕەدا هیچ جۆرە چەکێک بەکارنەهاتووە تەنیا بە ئاسن و هەندێ شتی تر شەڕەکە کراوە و لە ئێستاشدا تەرمی کوژاراوەکە لە پزیشکی دادە و ژمارەیەک کەسیش لە هەردوو لا دەستگیرکراون.

زۆرترین بینراو