لە سۆران لە 4 رۆژی رابردوودا 22 كەس تووشی كۆرۆنا بوونە و كەسێكیش گیانی لە دەستداوە

لە سۆران لە 4 رۆژی رابردوودا 22 كەس تووشی كۆرۆنا بوونە و كەسێكیش گیانی لە دەستداوە

زاری كرمانجی – سۆران: كرمانج عزەت، قایمقامی قەزای سۆران لە پەیجی خۆی لە فەیسبووك بڵاوكردەوە، ئەمڕۆ ڕۆژێكی پڕ دژوار بوو بۆ سۆران، ١٤ تووشبووی نوێ تۆمار كراون، تەنیا لە ماوەی ٤ ڕۆژی ڕابردوودا ٢٢ تووشبوو تۆمار كراون، كەسێكیش گیانی لە دەستداوە، گومانی توشبووی زیاترمان هەیە.
قایمقامی قەزای سۆران، گووتیشی:" دەبێت ئیتر یان هاوكاری ڕێنماییەكان بن، یان دەبێ چاوەڕێی كارەسات بین".

زۆرترین بینراو