
لە سۆران هەر شوێنێك پابەند نەبێت بە رێنماییەكان دادەخرێت
زاری كرمانجی – سۆران : تەواوی تیمەكانی لیژنەی ئابووری لەژێر چاودێری قایمقامی قەزای سۆران و سەرۆكی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كاسبكارانی سۆران لەتەواوی بازاڕ بەسەركرانەوە، لەو بەسەركردنەوەیەدا هەر خاوەن شوێن و كاسبكارێك پابەند نەبووبێ بە رێنماییەكانی تەندروستی و خۆپارێزی لە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا وێرای تۆماركردن بەسەرپێچی و پێبژاردن شوێنەكەشیان لەلایەن پۆلیسی شارەوانی دادەخرێت".
جێگەی باسە بەرێژەیەكی زۆر خاوەن شوێنەكان پابەندی رێنماییەكانن و كەرستەكانی خۆپارێزی لە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنایان بەستووە".
لیژنەی ئابووری سۆران