لە سۆران هەڵمەتێك بۆ نەهێشتنی چەكی بێ مۆڵەت ئەنجام دەدرێت

لە سۆران هەڵمەتێك بۆ نەهێشتنی چەكی بێ مۆڵەت ئەنجام دەدرێت


سۆران - موڕشید برادۆستی: سەكۆی گشتی سۆران بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی چەكی بێ مۆڵەت و نائاسایی هەڵمەتێكی سێ مانگییان ڕاگەیاند و كارگێڕی سەكۆیەكەیش دەڵێت، "لە ڕێگەی چەندان وۆرك شۆپ و سمینار و بڵاو كردنەوەی هۆشیاری چین و توێژەكانی دەڤەرەكەمان لە مەترسی چەك ئاگادار دەكەینەوە.
سەكۆی گشتی سۆران دەورووبەری كە زیاتر لە 30 ڕێكخراو و چالاكوانانی مەدەنی و ڕۆژنامەنووس لەخۆ دەگرێت ساڵی 2019 لە سۆران دامەزراوە و لە پرسە هەستیارەكان چالاكی جۆراوجۆر ئەنجامدەدەن.
سیروان سابیر كارگێڕی سەكۆی گشتی لە سۆران بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند "بە درووشمی ( نا بۆ هەڵگرتنی چەكی بێ مۆڵەت، بەڵی بۆ كۆمەڵگایەكی شارستانی و دوور لە چەك) بە هاوكاری و پاڵپشتی ئەنستیتۆتی ڕیفۆرم بۆ گەشەپێدان (RID) و ڕێكخراوی فریاگوزاری میللەتی نەرویجی (NPA) پڕۆژەی هەڵمەتی بەرەنگاربونەوەی چەكی نایاسایی لە سنووری هەر چوار قەزای سۆران، چۆمان، ڕەواندز، مێرگەسۆر دەست پێ دەكەین".

زیاتر گووتی " پڕۆژەكە ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت لە ڕێگەی چەندان وۆرك شۆپ و سمینار و بڵاو كردنەوەی هۆشیاری چین و توێژەكانی دەڤەرەكەمان لە مەترسی چەك ئاگادار دەكەینەوە، لە كۆتایی هەڵمەتەكەدا كۆنفرانسێك لەسەر هەمان پرس لە دەڤەری سۆران ئەنجامدەدین".
ناوبراو دووپاتی كردەوە" هەموو ڕاسپاردەكانی وەك ئەنجامدانی ڕاپرسی و ئامار كۆمەڵێك هۆكاری تر دەدەینە لایەنە پێوەندیدارەكان و لیژنەكانی پەرلەمانی كوردستان و وەزارەتی ناوخۆ تا هەوڵبدرێت حكوومەت چەكی بێ مۆڵەت قەدەغە بكات، چونكە ڕۆژانە دەبینین چەندان هاووڵاتیی دەبێتە قوربانی دەستی چەكی بێ مۆڵەت".

 

بیروڕا

زۆرترین بینراو