لە سۆران چەند ئارایشگایەك سزادران

لە سۆران چەند ئارایشگایەك سزادران


محەمەد ئامۆكەیی-سۆران: بەهۆی پابەند نەبوونیان بەڕێنماییەكانی لێژنەی ئابووری و تەندروستی، ژمارەیەك ئاریشگا لە سۆران رووبەڕوی سزا بوونەوە.
مینا تەها، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندورستی سۆران، بەزاری كرمانجی راگەیاند "رۆژی 17-7-2019 لەهەڵمەتێكی لێژنەی ئابووری و تەندروستی قەزای سۆران، لەبەردەوامی گەڕان و بەسەركردنەوەكانیاندا بۆ پشكنین و چاودێری زیاتر و پێدانی رێنمایی تایبەت، ژمارەیەك ئاریشگا لەشاری سۆران بەسەركرانەوە، دوای پشكنین، دەستبەسەر 6 مۆڵەتی ماوە بەسەرچوو داگیرا، هەروەها دەست بەسەر چەندین كەل و پەلی ماوە بەسەرچووی جوانكاری ئافرەتان داگیرا".
گووتیشی "رێنمایی بە خاوەن ئارایشگاكان دراو لەوە ئاگاداركرانەوە كە بە زووترین كات مۆڵەتەكانیان نوێ بكەنەوە، ئەگەرنا دووچاری داخستن و لێپێچینەوەی یاسایی دەبنەوە.

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

زۆرترین بینراو