لە سۆران ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا لە هەڵكشاندایە

لە سۆران ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا لە هەڵكشاندایە

زاری كرمانجی: لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو 45 كەسی دیكە لە سنووری قەزاكانی سۆران و رواندز تووشی كۆرۆنا بوونە.
قائیمقامی سۆران رایگەیاند " لە كۆی 104 پشكنین كە لە 24 كاتژمێری رابردوو ئەنجامدراوە، 45 كەسیان تووشبوونە، كە 4 كەسیان لە مێرگەسۆر و 4 كەسیش لە قەزای رواندز و ئەوانی دیكەش لە سنووری قەزای سۆرانن".
بە پێی ئامارەكان لە سنووری دەڤەری سۆران ژمارەی تووشبووان نزیك دەبێتەوە لە 800 كەس و ژمارەی گیان لە دەستدانیش لە 15 كەس نزیك دەبێتەوە.

زۆرترین بینراو