لە سۆران گۆڕانكاری دەست پێدەكات

لە سۆران گۆڕانكاری دەست پێدەكات

زاری كرمانجی-سۆران:
بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی دەنگۆی ئەوەهەیە ژمارەیەكی زۆری بەڕێوەبەرو بەرپرسانی دام و دەزگاكانی دەڤەری سۆران بگۆڕدرێن و ئەوانەی تەمەنیشیان بەسەرچووە خانەنشین بكرێن.
لە دەڤەری سۆران هەندێ‌ لە بەڕێوەبەرو بەرپرسانی دام و دەزگا حكوومییەكان چەندین ساڵە لەشوێنی خۆیان و نەگۆڕدران، ئەوەش نیگەرانی هاووڵاتییانی لێكەوتەوە، پێشیانوایە ئەمە غەدرێكیشە بۆ خودی بەڕێوەبەرەكە ئەگەر كەسێكی لێهاتووە، دەكرێت پلەی بەرزتر بكرێتەوە، ئەگەرنا با كەسێكی شیاو لە شوێنی دابندرێت و ناوبراویش وەك كارمەند و فەرمانبەرێكی بەڕێوەبەرایەتی یان فەرمانگەكەی دەست بەكاربێت".
بەپێی چەند زانیاریەك كە دەست زاری كرمانجی كەوتوون دەنگۆی ئەوە لەئارادایە لە ئایندەیەكی نزیكدا گۆڕانكاری لە بەڕێوەبەرانی دام و دەزگاكانی دەڤەری سۆران بكرێت و ئەوانەش كە تەمەنیان بەسەرچووە خانەنشین بكرێن، هەندێكیش لەوانە بگوازرێنەوە پارێزگای هەولێرو شوێنەكانی دیكەی دەروەی سۆران.

زۆرترین بینراو