لە سۆران (9) پزیشك و پەرستار خۆبەخشانە چارەسەری توشبووانی كۆرۆنا دەكەن

لە سۆران (9) پزیشك و پەرستار خۆبەخشانە چارەسەری توشبووانی كۆرۆنا دەكەن

زاری کرمانجی-سۆران:
لەگەڵ كردنەوەی نەخۆشخانەی چارەسەری كۆرۆنای سۆران، ژماریەك پزیشك و پەرستار خۆبەخشانە كاردەكەن و لەپێناو خزمەتی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی خۆیان خستۆتە مەترسیەوە.
جەواد مەهدی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی چارەسەری كۆرۆنا لە شاری سۆران، بە زاری کرمانجی راگەیاند "بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دوای وەرگرتنی رەزامەندی وەزاراتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە رۆژی 11/9/2020 لەبەشێكی بینایەی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی سۆران، نەخۆشخانەی چارەسەری كۆرۆنا كراوەتەوە و هەر لەكاتی كردنەوەی نەخۆشخانەكەمان تا ئێستا پزیشكێكی سەیدەلیانی و هەشت پەرستار لە هەردوو رەگەزدا، شان بەشانی پزیشك و كارمەندانمان ماوی 24 كاتژمێر خۆبەخشانە چارەسەری توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكەن، لە پێناو خزمەتی هاووڵاتیان گیانی خۆیان خستۆتە مەترسیەوە".
ئەوەشی ئاشكرا كرد "لەماوەی نزیكەی دوو مانگدا زیاتر لە 145 توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیاندراونە نەخۆشخانەكەمان ، لەوانە زۆربەیان چارەسەر كراون و 15 نەخۆش بەهۆی سەختی رەوانەی هەولێر كراون و 4 كەسیش لە نەخۆشخانەكەمان گیانیان لە دەستداوەو چەند نەخۆشێكیش لەژێر چاودێری دان ".

زۆرترین بینراو