لە سۆران 150 شۆفێر ڕێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر

لە سۆران 150 شۆفێر ڕێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر

محەمەد ئامۆکەیی - سۆران:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی سۆران، رێکاری توند بەرامبەر ئەو شوفێرانە دەگرێته بەر کە سەرپێچی دەکەن، لە رۆژانی پشووی جەژنیش نەوستاون و هەڵمەتی لێکردنەوەی لەزگەی جام ڕەش دەستی پێکرد.
دڵاوەر لەتیف، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی هاتووچۆی سۆران، بە ماڵپەڕی زاری کرمانجی راگەیاند" هەڵمەتی لێکردنەوەو سزدانی لەزگەی جام ڕەش دەستی پێکردووە هەر ئۆتۆمبێلێک لەزگەی جام رەشی بەکار هێنابێت لە لایەن تیمەکانمان لێدەکرێنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد" بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، بەهەماهەنگی و هاوکاری بنکەی ئاسایشی بازگەی بێخاڵ، بەردەوام دەبێت بۆ سزادانی سەرپێچی کاران، لەم هەلمەتەشدا زیاتر لە 150 ئۆتومبێل رووبەرووری ڕێکاری یاسایی کران و لە رۆژانی داهاتووش بەردەوام دەبین.

زۆرترین بینراو