لە سۆران 44كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن و ئاڵوودەبوون بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر كران

لە سۆران 44كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن و ئاڵوودەبوون بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر كران

بنكەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی سۆران ئاماری مانگێكی دەستگیركراوانی بە تۆمەتی بازرگانی كردن و ئاڵوودەبوون بەماددە هۆشبەرەكانەوە ڕاگەیاند.
لە ڕاگەێندراوەكەدا هاتووە: لە ڕیكەوتی 4-9-2019 تاوەكو 19-10- 2019 لە سنووری سۆران 44 كەس بە تۆمەتی ئاڵودەبوون و بازرگانی كردن بە ماددەی هۆشبەرەكان دەستگیر كراون.
ڕاشیگەیاندووە سەرجەم دەستگیركراوەكان پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و بەمەبەستی لێكۆڵینەوە رەوانەی دادگای ڵیكولینەوە كراون.

بیروڕا

زۆرترین بینراو