لە سۆران 61 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

لە سۆران 61 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

زاری كرمانجی: لە 24 كاتژمێری رابردوو 61 كەسی دیكە لە سنووری بەرێوەبەراتی تەندروستی سۆران تووشی كۆرۆنا بوون.
سەرچاوەیەك لەمبارەوە بە زاری كرمانجی راگەیاند" رۆژانە ژمارەی تووشبووان روو لە زیاد بوون دایە، ئەگەر كار وابڕوات نەخۆشخانەكانی سۆران ناتوانن ئەو ژمارەیە لە خۆ بگرن، بۆیە ناچار دەبین شوێنی دیكە تەرخان بكەین، یا تەنها ئەو تووشببوانە وەربگرین كە دۆخی تەندروستیان زۆر ناجێگیرە، واتە دەبێ تووشبووان ماڵەكانیان بكەن بە نەخۆشخانە و چارەسەری خۆیان بكەن".

زۆرترین بینراو