لە سیدەكان بڕوانامەو مەكینە بەسەر بەشداربووانی خولێكی درومان دابەش كران

لە سیدەكان بڕوانامەو مەكینە بەسەر بەشداربووانی خولێكی درومان دابەش كران

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 ناوەندی سیدەكانی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان، بەهاوكاری گروپی هانا كۆتایان بە خولێكی درومان هێناو سمینارێكیش لەسەر مەترسی ماددە هۆشبەرەكان سازكرا.
ئاواز شێرزاد، بەرپرسی ناوەندی سیدەكان سەربە ئەنجوومەنی قەزای سۆران یەكێتی ئافرەتانی كوردستان، بە زاری كرمانجی راگەیاند " ئەمڕۆ پێنج شەممە 11-7-2019 ناوەندەكەمان لە دوو چاڵاكی جیاوازدا و بەئامادەبوونی دام و دەزگای حكومی و حیزبی و ژمارەیەكی بەرچاو لە ئافرەتانی سنووری چالاكیمان، هەستاین بە سازدانی سمینارێك بۆ( نازەنین عەزیز) بەرپرسی ئەنجومەنی قەزای سۆران، سەبارەت بە مەترسییەكانی بەكارهێنانی مادە هۆشبەرەكان".
گووتیشی "دوای سمینارەكە دەستمان كرد بە بەخشینی بڕوانامە و مەكینەی بەسەر بەشداربووانی خولێكی دروومان، كە بە هاوكاری گروپی هانا لە ناحیەی سیدەكانمان كردبوومانەوەو بۆ ماوەی 30 رۆژ بەردەوام بوو، دەستخۆشی لە گروپی هانا دەكەین بۆ هەماهەنگی و هاوكاریان.

زۆرترین بینراو