لە سیدەكان خولێكی فریاگوزاری كۆتایی هات

لە سیدەكان خولێكی فریاگوزاری كۆتایی هات

 

موڕشید برادۆستی - سیدەكان : ئەمڕۆ یەكشەممە، لە بنكەی تەندرووستی نزاریەی سەر بە ناحیەی سیدەكان خولێكی فریاگوزاری سەرەتای بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حكومی و حزبی كۆتای پێهات .

كامەران حەمید بەڕێوەبەری بنكەی تەندروستی نزاریە و یەكێك لە بەشدار بووانی خوولەكە بە زاری كرمانجی راگەیاند" رێكخراوی ( FAI )ی ئەمریكی خولێكی پێنج رۆژە لە گوندی نزاریە دەشتی هێرت كردەوە و تیایدا 10 هاووڵاتیی بەشداریان تێدا كرد .
بەگووتەی بەڕێوەبەری بنكەی نزاریە، خولەكە سوودی زۆری هەبووە و ئەوانەی بەشداریان كردووە بە باشی فێری چۆنیەتی راگرتنی خوێن بەربوون و چارەسەری سەرەتای بریندار بوون كران، هەروەها ئاشنای نیشانەكانی پەستانی خوێن، جەلتە، شەكرە و سووتان، ئەمانە و چەند نەخۆشیەكی تر شارەزایان پێدرا و لە خولەكەدا رزگاركردنی تووش بووان بەو رووداوانە خرایەروو.

گووتیشی " ئەم جۆرە خولە بۆ هاووڵاتییان بەگشتی و بەتایبەتی لە شوێنە دوورە دەستەكانی وەك دەشتی هێرت سوودی زۆری هەیە و هەوڵ دەدەین لە داهاتوودا خولی تر بۆ هاووڵاتییانی سنوورەكەمان بكەینەوە تا زۆرترین كەس فێری فریاگوزاری سەرەتای ببێت و ژیانی كەسی دیكە لە مردن رزگار بكەن.

زۆرترین بینراو