لە سیدەكان پێداویستی خوێندن بەسەر قوتابیان دابەش كرا

لە سیدەكان پێداویستی خوێندن بەسەر قوتابیان دابەش كرا

موڕشید برادۆستی-سیدەكان: ئەمڕۆ یەكشەممە لقی قوتابییانی سۆرانی یەكێتی قوتابییان بە هاوكاری ئەندامێكی پەڕڵەمانی كوردستان پێداویستی خوێندن بەسەر قوتابیانی بەشێك لە قوتابخانەكانی سیدەكان دابەش كرا .
شۆڕش میران بەرپرسی لقی سۆرانی یەكێتی قوتابییان بە زاری كرمانجی راگەیاند" لقی سۆرانی یەكێتی قوتابیانی كوردستان بەهەماهەنگی ناوچەی قوتابیانی سیدەكان و بەهاوكاری ( ئەڕشەد حوسێن ) ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان لە فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، جانتاو قرتاسیە و پێداویستی خوێندن بەسەر دەیان قوتابی بنەڕەتی لە قوتابخانەكانی سنووری ناحیەی سیدەكان دابەش كرد.
زیاتر گووتی" پێداویستیەكانی خوێندن لە كاتێكدایە چەند رۆژێكە خوێندن دەستی پێكردووە و بێگومان سوودی بۆ قوتابیان دەبێ .
گووتیشی " بەناوی خۆمان و ناوچەی سیدەكان و كەس و كاری قوتابییان لەبەرامبەر ئەوكارە و گرنگیدان بە كەرتی پەروەردە سوپاسی بێپایەنی ئەرشەد حوسێن دەكەین و نمونەی زۆر بێت .
لەلای خۆشیەوە, ئەرشەد حوسێن ئەندامی پەڕڵەمانی كوردستان بە زاری كڕمانجی راگەیاند" ئەمرۆ لە دەڤەری برادۆستی خۆشەویست توانیمان چەند پێداویستیەكی خوێندن بۆ قوتابیە چاوگەشەكانی ٧٠ گوندی دەڤەرەكە دابین بكەین، ھەرچەندە كارێكی بچوكە لەخزمەت كردن ھیوادارم بتوانین زیاتر خزمەت بەو دەڤەرەو كوردستان بەگشتی بكەین.

زۆرترین بینراو